Accessibility links

ڕاگەیاندنی تورکیا: سەدان کۆچبەر بەرەو سنووری یۆنان دەڕۆن


دەزگای هەواڵی تورکی دەمیر ئۆران ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵێک کۆچبەر لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە بەرەو سنووری یۆنان بەڕێکەوتوون دوای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای تورکیا وتی ئەنکەرە چیتر ڕێگە لە پەنابەرە سورییەکان ناگرێت بۆ گەیشتن بە ئەوروپا.

دەزگاکە وتی نزیکەی 300 کۆچبەر لەنێویاندا منداڵ و ئافرەت لە ناو ئەو کۆمەڵە کۆچبەرەدا بوون کە بەرەو سنووری یۆنان بەڕێکەوتوون. وتیشی لەنێو کۆمەڵەکەدا سوری و ئێرانی و عێراقیان تێدایە.

لەلای خۆیەوە سەرچاوەکانی حکومەتی یۆنان ئاماژەیان بەوەدا یۆنان ڕێوشوێنەکانی چاودێریکردنی سنوورە دەریایی و وشکانییەکانی لەگەڵ تورکیادا توندتر کردۆتەوە.

سەرچاوەکان کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت ئەوەشیان خستەڕوو ئەسینا لەم بارەیەوە لە پەیوەندیشدایە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG