Accessibility links

سوپای ئیسڕائیل هێزی زیاتر دەنێرێت بۆ کەناری ڕۆژئاوا


سوپای ئیسڕائیل هێزی زیاتر دەنێرێت بۆ کەناری ڕۆژئاوا، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی چەکدارێکی فەڵەستینی حەوت کەسی لە قەراغ شاری ئۆرشەلیم کوشت و هێرشێکی دیکەی تەقەکردنیش لە ڕۆژی شەممەدا بووە هۆی بریندار بوونی دوو کەسی دیکە.

هێرشەکانی فەڵەستینییەکان دوابەدوای هێرشێکی ئیسڕائیلی هات لە کەناری ڕۆژئاوا کە تیایدا نۆ فەڵەستینی کوژران، حەوت کەسییان چەکدار بوون، هەروەها دوای ئەوەش دێت غەزە و ئیسڕائیل لە ماوەی ڕابردوودا یەکترییان موشەکباران کرد.

بڕیارە حکومەتە نوێیەکەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو دواتر کۆببنەوە. حکومەتە نوێیەکە پارتە نەتەوە پەرستەکانی ئیسڕائیلیش لە خۆدەگرێت کە داوای هەڵوێستی توندترییان کردووە دژی فەڵەستینییەکان و دژایەتی بیرۆکەی دەوڵەتی فەڵەستینی دەکەن.

بەپێی پۆلیس، هێرشەکەی ڕۆژی هەینی لە ساڵی 2008 ەوە تاوەکو ئێستا کوشندەترین هێرش بووە لە شارەکەدا. چەکدارەکە تەمەنی 21 ساڵ بووە و دانیشتوویەکی فەڵەستینی بووە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم.

پۆلیس وتیشی ڕۆژی شەممە کوڕێکی فەڵەستینی تەمەن 13 ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم تەقەی لە کۆمەڵێک پیادە کردووە و دووانی بریندار کردووە، دواتر لەلایەن یەکێک لە پیادەکانەوە تەقەی لێکراوەتەوە و کوژراوە.

ئەم ڕووداوەی ڕۆژی شەممە لە نزیک سیلوان ڕوویداوە، سیلوان گەڕەکێکی فەڵەستینییەکانە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیمەوە، دەکەوێتە خواروو دیوارەکانی شاری کۆنەوە.

سوپای ئیسڕائیل وتی " دوابەدوای هەڵسەنگاندنەکەی هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل، بڕیار درا هێزی پشتیوانی ڕەوانەی یەکەکانی جودیا و سەماریا بکرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG