Accessibility links

فەڵەستینییەکان: هاووڵاتییەکی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسڕائیلەوە کوژراوە


بەرپرسانی فەڵەستینییەکان دەڵێن پیاوێکی فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسڕائیلییەکانەوە کوژراوە، سوپای ئیسڕائیلیش دەڵێت ئەو پیاوە هەوڵی ئەوەی داوە بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر دانیشتووە جووەکانی ناوچەکە.

سوپای ئیسڕائیل گرتە ڤیدیۆیی کامێرا چاودێرییەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا دەردەکەوێت کەسێک بە دەروازەی کێڵگەی سدی ئیفرایمی جووەکاندا ڕادەکات و لە کاتێکدا ویستوویەتی زیاتر بچێتە پێشەوە لەلایەن ئیسڕائیلییەکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " فەڵەستینییەکە هەوڵیداوە بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر دانیشتوانەکە." سوپا نەیتوانیوە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە ئایا ئەو ئیسڕائیلییەی تەقەی کردووە لەو کاتەدا وەکو پاسەوانی کێڵگەکە کاری کردووە یاخود نا.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا توندوتیژییەکان لە کەناری ڕۆژئاوا زیادییان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی هێرشی فەڵەستینییەکان لە ناو ئیسڕائیلدا زیادیکرد، وەکو وەڵامێکیش بۆ ئەوە، سوپای ئیسڕائیل هەڵمەتێکی دژە بە چەکدارە فەڵەستینییەکان دەستپێکرد. لە 1 ی مانگی یەکی ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 18 فەڵەستینی بە چەکدار و مەدەنیشەوە لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG