Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت ئامادەیە یارمەتی ڕەوانەی سوریا بکات


ڕۆژی دووشەممە ئیسڕائیل ڕایگەیاند دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ناو سوریا، داوایەکی لە سوریاوە پێگەیشتووە کە تیایدا داوای یارمەتی لە ئیسڕائیل دەکات و ئیسڕائیلیش ئامادەیە یارمەتی بدات. ئەمەش هاریکارییەکی دەگمەنی نێوان ئەو دوو وڵاتەیەکە کە دوژمنی یەکترن لە ناوچەکەدا.

ڕۆژنامەی ئەل وەتەنی سەر بە حکومەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە بڵاویکردەوە سوریا داوای لەو جۆرەی لە ئیسڕائیل نەکردووە.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو لە پەیامێکدا وتی فەرمانیکردووە یارمەتی ڕەوانەی تورکیا بکرێت، کە سەرچاوەی سەرەکی بومەلەزرەکە بووە.

نەتانیاهو لە مەراسیمێکدا لە نەخۆشخانەیەکی نزیک تەل ئەڤیڤ وتی " لەبەر ئەوەی کە داوایەکیشمان پێگەیشتووە کە ئەمە بکەین بۆ زۆرێک لە قوربانییانی بومەلەرزەکەی ناو سوریا، فەرمانم داوە ئەوەش بکرێت."

وتی " ئەمەم پەسەند کرد، پێشم وایە ئەم شتانە بە زووی ئەنجام دەدرێن."

بەرپرسێکی ئیسڕائیل کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا کێ داوای یارمەتییەکەی لە نەتانیاهو کردووە، وتی " سورییەکان." کاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئایا داواکارییەکەی لەلایەن ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە بووە یاخود حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، ، بەرپرسەکە تەنها وتی " سوریا."

کەناڵی کانی ئیسڕائیل لە ڕاپۆرتێکدا وتی ڕووسیا داوای لە ئیسڕائیل کردووە یارمەتی سوریا بدات.

کان وتی ئەو یارمەتییانەی کە ئیسڕائیل ڕەوانەیان دەکات بریتی دەبن لە بەتانی و خێمە و دەرمان، وتیشی حکومەتەکەی نەتانیاهو ئاماژەشی بەوەداوە ئامادەیە ئەگەر داوای لێبکرێت بریندارەکانیش بگوازێتەوە بۆ ئیسڕائیل.

هێشتا دیار نیە ئەو یارمەتییانە چۆن ڕەوانەی سوریا دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG