Accessibility links

ئارام جەمال: هۆکاری سەرەکی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن نەبونی متمانەیە لەنێوان هاووڵاتیان و دەسەڵاتدا


بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ بەشداری کردن لە پڕۆسەی دەنگدان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرێمی کوردستان دەستیان کردووە بە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەتایبەت ئەو گەنجانەی لەم هەڵبژاردنانەدا بۆ یەکەم جار لەڕووی یاساوە تەمەنیان دەگاتە تەمەنی دەنگدان.

لەو ڕوەوە ئارام جەمال بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ڕایگەیاند "وەک ڕێکخراوێکی تایبەتمەند لەبواری هەڵبژاردن بەبەردەوامی کارمان کردووە لەسەر هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ بەشداری کردنی لە پڕۆسەی سیاسی لەڕێگای دیاریکردنی کاندیدی دڵخوازی خۆیان، وە بەتایبەت ئەو گەنجانە هاندەدەین کە تازە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن."

بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی ئەوەشی خستەڕوو لە ئەنجامی ئەو کۆبونەوانەی لەگەڵ هاووڵاتیان ئەنجامیان داوە بۆ هاندانیان گەیشتونەتە چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی بەشێک لەهاووڵاتیان نەیانەوێت بەشداری لە پڕۆسەی دەنگداندا بکەن، ئارام جەمال دەڵێت "هۆکاری سەرەکی بۆ ئەوەی هاوڵاتییان نایانەوێت بەشدار بکەن لەهەڵبژاردن نەبونی متمانەیە لەنێوان هاووڵاتیان و دەسەڵاتدا."

پێشتر هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن حکومەتی عێراقی بڕە پاداشتێکی دارایی تەرخان دەکات بۆ ئەو هاووڵاتیانەی تا ئێستا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە "حکومەتی عێراقی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن دەکات بەمەبەستی هاندانی ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا کارتی دەنگدانییان وەرنەگرتۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە بڕە پارەیەکی تەرخانکردووە بەڵام تا ئێستا دیار نییە بڕە پارەکە چەندە، یاخود لەڕێگەی پڕکردنەوەی باڵانسە لە ڕێگای هێڵەکانی (ئاسیاسێڵ-زێن-کۆڕەک تیلیکۆم)ە."

بەڵام بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن وەرنەگرتنەوەی کارتی دەنگدان لە لایەن بەشێک لە هاوڵاتیانەوە بە یەکێک لە ئاماژەکانی پێشبینی کەمی بەشداری هاوڵاتیان لە پڕۆسەی دەنگدان وەسف دەکات و دەڵێت " نەچونی بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ئەمە یەکێکە لە ئاماژەکان جگە لەوەی بانگەشێی هەڵبژاردن سارد و سڕی پێوە دیارە."

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی 329 کورسی عێراق لە 10 ی مانگی 10 بەڕێوە بچێت.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00


XS
SM
MD
LG