Accessibility links

هەلەو واشنتن: نیگەرانی خەڵک لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق


تەنیا کەمێک زیاتر لە دوو هەفتەی ماوە خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕوو لەسندوقەکانی دەنگدان بکەن بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ نوێنەرایەتی کردنی زیاتر لە 40 ملیۆن دانیشتوانی عێراق، کەوا بە پێی ڕاگەیاندنێکی کۆتایی مانگی 6ی ڕابردووی کۆمیسیۆنی هەڵەبژاردنەکانی وڵاتەکە لەو ژمارەیەدا زیاتر لە 24 ملیۆن عێراقی ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دەنگدان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا کە بڕیارە لە 10ی مانگی 10ی ئەمساڵ 2021 ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراق لەڕووی سیستەمەوە جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتری. ئەڵبەتە ئەمجارە شێوەی بازنەیی پەیڕەو دەکرێت وبازنەکان جیاکراونەتەوە کەوا بە پێی چاودێران وشارەزایان ئەم سستەمی هەڵبژاردنە ، دەرفەتی حزبە بچووکەکان وبەربژارە (کاندیدە) سەربەخۆکان زۆر کەمبۆتەوە، بەتایبەتیش کەمینەکانی پێکهاتەی عێراقی زەرەرمەندی سەرەکی دەبن بەحوکمی پەرت وبڵاوبوونەوەیان بەسەر ناوچە جیاجیاکاندا.

هەر لەئیستاشەوە نیگەرانی فرتوفێڵکردن لە هەڵبژاردنەکاندا باڵی بەسەر ڕەوشی هەڵمەتی هەڵبژاردن داگرتووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەندێک لەڕێکخراوە سەربەخۆکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئامادەییان دەربڕیوە چاودێرانی خۆیان ڕەوانە بکەن بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان، وەک نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ویەکێتی ئەوروپایی وئەمەریکا وزۆری دیکەش.

شوان محمد ڕۆژنامەنووس و چاودێر بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا گوت گرنگ نییە دراوسێکانی عێراق چەند نفوزیان لەسەرکۆمەڵە عێراقییەکان دەبێت، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 10ی مانگی داهاتوو وەرچەرخانێکی مەزن دەبێت لەسیاسەتی عێراقدا.

هەروەها رەجەب عاسی کاکەیی چالاکوانی کاکەیی گوتی، هەرچەندە خەڵک باس لە بەردەوامبوونی گەندەڵی ومەترسی پێشێلی سستەمی دەنگدان دەکەن، هێشتاش من داوا لەخەڵک دەکەم وهانیان دەدەم بڕۆنە بنکەکانی دەنگدان و پەیڕەوی مافەکانی خۆیان بکەن ودەنگ بە کاندیدی خواستی خۆیان بکەن.

هەندێک باس لەوەدەکەن کەوا بەشێک لە پارتە سیاسیەکانی عێراق لەچاو هەڵبژاردنەکانی پێشوو هەڵمەتی هەڵبژاردن بەگەرمی بەڕێوە نابەن. جا ئایا ئەوان دڵنیان لەوەی دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی خۆیان دەستکاری بکەن؟ ئایا تا چەند خەڵکی عێراق باوەریان بە لایەنەکان ماوە تا بەشداری لە هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی عێراقدا بکەن؟ ئایا کێ زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت لە هەڵبژاردنی بازنەییدا؟ چاودێرانی نێودەوڵەتی تا چەند کاریگەریان دەبیت لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیکە حەیدەر کەریم پێشکەشکار و دەرهێنەری بەرنامەی هەلەو واشنتن میوانداری شوان محمد ڕۆژنامەنووس و چاودێر بنکە لە سلێمانی هەروەها رەجەب عاسی کاکەیی چالاکوانی کاکەیی بنکە لە کەرکووک کردووە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:34:01 0:00


XS
SM
MD
LG