Accessibility links

ململانێ بۆ بەدەستهێنانی کورسی کۆتای کرستیانەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق


کاندیدەکانی کریستیان هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی خەڵکی کریستیان دەکەن بۆ وەرگرتنی تاکە کۆرسیەکەی پارێزگای هەولێر و هاوڵاتیانیش داوای خزمەتگوزاری دەکەن.

لە 329 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا 9 کورسی کۆتا بۆ پێکهاتە کەمینەکانی عێراق مسۆگەر کراوە. کرستیانەکان پێنج کورسییان لەو 9 کورسییە بەردەکەوێت کە یەک کورسی مسۆگەرە بۆ کرستیانەکانی پارێزگای هەولێر.

هەشت کەس خۆیان کاندید کردووەو بەربەرەکانی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو کورسییە.

کاندیدەکان لە چوارچێوەی پارت و گرووپ و ڕەوتی سیاسی پێکهاتوون و کەسانێکیش وەک سەربەخۆ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو کورسیەی پارێزگای هەولێر دەدەن. ئەو پێنج کورسیەی بۆ پێکهاتەی کریستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقدا دیاریکراوە بەسەر پێنج پارێزگادا دابەشکراون کە هەریەکێک لەو پارێزگایانەی کورسییەکی کۆتای کرستیانیان بەردەکەوێت بریتین لە هەولێر، دهۆک ،کەرکوک، موسڵ و بەغدا.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتە دەنگیەکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:00 0:00


XS
SM
MD
LG