Accessibility links

هیمان تەحسین بەگ: کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا


هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەموو ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن تەواو بووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکە لە وادەی خۆیدا، لەو ڕوەوە هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق."

جگە لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن، بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردن، حکومەتی عێراقی بڕیاری داوە بە پێدانی پاداشتێکی ماددی بەو کەسانەی تا ئێستا کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە تا کارتەکانیان وەربگرنەوە، لەو ڕوەوە هیمان تەحسین وتی"حکومەتی عێراقی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن دەکات بەمەبەستی هاندانی ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا کارتی دەنگدانییان وەرنەگرتۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە بڕە پارەیەکی تەرخانکردووە بەڵام تا ئێستا دیار نیە بڕە پارەکە چەندە، یاخود لەڕێگەی پڕکردنەوەی باڵانسە لە ڕێگای هێڵەکانی (ئاسیاسێڵ-زێن-کۆڕەک تیلیکۆم)ە."

لە کۆتایی قسەکانیدا هیمان تەحسین بەگ، داوای لە هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن بۆ ئەو مەبەستە خەڵک هاندەدەین وە پێمان خۆشە هەموو خەڵک ئەو مافەی خۆیان پیادە بکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:47 0:00


XS
SM
MD
LG