Accessibility links

ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن و ڕەخنەی چاودێرێکی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان


کاربەدەستێکی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئامادەکاریەکانیان بەردەوامن لە دابەشکردنی کارتی دەنگدان و ڕاهێنانی کارمەندان و کردنەوەی وەرشە بۆ کارمەندانی کۆمسیۆن بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانيش کارتی دەنگدان بەسەر ئاوارەکان دابەش دەکەن.

بۆتان شێرکۆ بەرپرسی هونەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئامادەکاریەکان بەردەوامن لە ڕاهێنان کردنی ئەو کارمەندانەی کە بۆ ڕۆژی دەنگدان دەبنە کارمەندی کۆمسیۆن و بەردەوامین لە کردنەوەی وەرشە و دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەسەر دانیشتووانی شاری هەولێر و سەرەدانی کەمپەکانیش دەکەین بۆ دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەسەر ئاوارەکان".

ناوبراو وتيشی" کۆی گشتی دەنگدەرانمان لە سنووری پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و دووسەد و حەفتاو پێنج هەزار و چوار کەسە."

لە لایەکی ترەوە ئەرشەد شوانی مامۆستای زانکۆ و چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا تێبینی و ڕەخنە و سەرنجەکانی خۆی دەخاتەڕوو و دەڵێت " پێویست بوو لە کاتی دەنگدان کۆمسیۆن بۆ دڵنیایی خەڵک هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو بوایە مادەم سیستەمەکە ئەلیکترۆنیە ماڵپەڕێکی هەبوایە و چەند شایەکی گەورەشی لە چەند پارێزگایەک هەبوایە کە بە بەردەوامی گۆڕانکاری بەسەر دەنگەکاندا بهاتبا و دیار بووایە بۆ ئەوەی ئەو حزبە سیاسیانە دڵنیابوونایە کە دەنگەکانیان بە بەردەوامی هەر لە نۆی بەیانی تا شەشی ئێوارە چەندە، جگە لەوەش ئەو ترسە لە ئەلیکترۆنی هەیە کە شێوازی هاککردن و دەستکاریکردنی دەنگەکانە بۆیە پێویستە کۆمسیۆن دڵنیایی ورد بداتە خەڵکی کوردستان کە دەنگیان بەهیچ شێوەیەک نە تەزویر دەکرێت و نە دەستکاریش دەکرێت، گەورەترین ڕەخنەش هەژمارنەکردنەوەی دەنگەکانە بە دەست".

جێی باسە بڕیار وایە ڕۆژی 10ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:19 0:00


XS
SM
MD
LG