Accessibility links

ئێران دوو هاوڵاتی فەڕەنسی و هاوڵاتییەکی بەلجیکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن تۆمەتبار دەکات


دەزگای هەواڵی نیمچە فەڕمی خوێندکارانی ئێران بڵاویکردەوە ئێران دوو هاوڵاتی فەڕەنسی و هاوڵاتییەکی بەلجیکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و کارکردن دژی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران تۆمەتبار کردووە.

دەزگاکە ناوی سێ هاوڵاتییە بیانییەکە ئاشکرا نەکرد و ئاماژەی بەوە نەدا کەی تۆمەتبار کراون.

مانگی ڕابردوو وەزیری دادی بەلجیکا وتی هاوڵاتییەکی بەلجیکی بە ناوی ئۆلیڤێیر ڤاندیکاستیل کە کارمەندێکی یارمەتییە مرۆییەکانە لە ئێران سزای 28 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، ئەوەش بە بەهۆی چەند " تۆمەتێکی دروستکراو و ساختەوە."

میدیای ئێران مانگی 10 ڤیدیۆیەکی پەخش کرد کە تیایدا وادەردەکەوێت دوو هاوڵاتی فەڕەنسی دان بنێن بە تاوانی سیخوڕیکردندا، ئەوەش لە نێوەندی خۆپیشاندانەکاندا کە تاران بەرپرسیارێتییەکەی دەخاتە ئەستۆی دوژمنە بیانییەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە مانگی یانزەدا وتی تاوەکو ئێستا حەوت هاوڵاتی فەڕەنسی لە ئێران دەستبەسەرکراون، ئەوەش ئاماژەیەکی دیکەیە لەسەر خراپتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG