Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت 10 تیمی گەڕان و فریاکەوتنی ڕەوانەی تورکیا کراون


وتەبێژێکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بە ڕۆژنامەنووسانی وت لە نێوەندی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیادا، زیاتر لە 10 تیمی گەڕان و فریاکەوتن لە یەکێتی ئەوروپاوە ڕەوانەی تورکیا کراون.

کۆمسیۆنی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا وتی " تیمەکانی گەڕان و فریاکەوتن بەپەلە لە بولگاریا و کڕواتیا و چیک و فەڕەنسا و یۆنان و هەنگاریا و ماڵتا و هۆڵەندا و پۆڵەندا و ڕۆمانیاوە ڕەوانە کراون بۆ یارمەتیدانی تیمەکانی فریاکەوتن لە تورکیا."

ئیتاڵیا و سلۆڤاکیاش پێشنیارییان کردووە تیمەکانی فریاکەوتنیان ڕەوانەی تورکیا بکەن.

یەکێتی ئەوروپا وتیشی ئامادەیە یارمەتی ئەوانەش بدات کە لە سوریا زیانییان بەرکەوتووە، بەڵام وتی تاوەکو ئێستا هیچ داوایەکی لە سوریاوە پێنەگەیشتووە تاوەکو میکانیزمی پاراستنی مەدەنی یەکێتی ئەوروپا چالاک بکرێت، کە هەماهەنگی دەکات لە یارمەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG