Accessibility links

وەزیری جەنگ: ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکە نیشانەی ئەوەیە خودا لەگەڵ ئەمەریکادایە

وەزیری جەنگی ئەمەریکا دەڵێت پرۆسەی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ئەمەریکا لە ناو خاکی ئێراندا بە سەرکەوتوویی بوەتە مایەی شەرمەزاری و شۆک بۆ ڕژێمی ئێران و نیشانەی ئەوەیە کە خودا لەگەڵ ئەمەریکادایە.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ، ڕۆژی سێشەممە لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەپاڵ سەرۆک دۆناڵد ترامپ ستایشی پرۆسەکەی سوپای ئەمەریکای کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانەی کە ڕۆژی هەینی فڕۆکەکەی لە ئێران خرایە خوارەوە.

وەزیری جەنگ ڕایگەیاند، "فڕۆکەوانێک ژیانی بۆ گەڕایەوە، هەموویان بە سەلامەتی گەڕانەوە و بەهۆیەوە گەلێک ئاهەنگ دەگێڕێت و دەریدەخات خودا گەورەیە."

پیت هێگسێت ڕایگەیاند پرۆسەکە نیشانەی بەهێزی سوپای ئەمەریکایە و مایەی شەرمەزاری و شۆکە بۆ ڕژێمی ئێران.

ڕاشیگەیاند، "بۆ نەیارەکانمان کە لە تارانەوە سەیرماندەکەن، با ئەمە پەیامێکی ڕوون بێت: سوپای ئەمەریکا دەچێتە هەر شوێنێک، لە هەر کاتێکدا، بۆ پاراستنی خۆمان و تەواوکردنی ئەم ئەرکە."

وەزیری جەنگ ئاماژەی دا بەوەی لە تەواوی پرۆسەکەدا سوپای ئەمەریکا بۆ ماوەی 45 کاتژمێر و 56 خولەک پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو فڕۆکەوانە ئەمەریکاییەدا هەبووە، کە لەو کاتەدا بە برینداری و لە شاخێکدا خۆی حەشار داوە هەتا ڕۆژی یەکشەممە ڕزگار کرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG