Accessibility links

ترامپ: سوپای ئەمەریکا هەرگیز کەس بەجێناهێڵێت؛ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکە بێ وێنە بوو

سەرۆک ترامپ وتی "ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی ئاهەنگ بگێڕین بۆ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن، دوو کەسمان ڕزگارکرد، شتێک کە پێشتر نەکرابوو، بەختێکی سەرسوڕهێنرمان هەبوو، هەروەها هاوکارییەکی زۆرمان هەبوو. ئەمە ئۆپراسیۆنێکی بێ هاوتا و بێ وێنە بوو."

وتیشی "فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 15 لە ئێران خرایە خوارەوە، ئێمە باش هەنگاومان هەڵگرت. لە یەک شەودا دەتوانیت دەست بەسەر هەموو وڵاتەکەدا بگرێت. هەردوو سەرنشینی فڕۆکەکە بە سەلامەتی نیشتنەوە، منیش فەرمانم بە هێزە چەکدارەکان کرد هەرچی پێویست بێت بیکەن بۆ گەڕانەوەیان بە سەلامەتی. هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا هیچ ئەمەریکاییەک بەجێناهێڵن."

سەرۆک ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی لەم ئۆپەراسیۆنەدا کەس بریندار نەبووە، تەنیا فڕۆکەوانی دووەم بریندار بووە. هێزەکانی بەسیج و سوپای پاسداران بە دانیشتوانی ناوچەکەیان ڕاگەیاندبوو کە پاداشتێکی گەورە وەردەگرن بۆ دۆزینەوە و گرتنی فڕۆکەوانەکەمان. بەڵام ئەو لە ناوچەی شاخاویدا هەوڵیدا بگاتە شوێنە بەرزەکان بۆ ئەوەی نەگیرێت."

وتیشی "هەرچەندە بریندار بوو، توانی سەرکەوێت بۆ سەر بەرزاییەکان، بەڵام خوێنی زۆری لێدەهات، هەوڵیدا چارەسەری برینەکانی بکات، تەلەفۆنی کرد و کەرەستەی پێویستی دەستکەوت و ژیانی ڕزگارکرد، یەکسەر هێزەکانمان کۆکردەوە و ئەویش بەردەوام هەوڵی دەدات بچێتە شوێنی بەزر. ئێمە 170 فڕۆکە و هەلیکۆپتەرمان بەکارهێنا لەم ئۆپراسیۆنەدا."

سەرۆک ترامپ وتی "هەزاران کەس بەدوایدا دەگەڕان و ئێمەش بەسەر حەوت ناوچەی جیاوازدا هێزەکانمان بڵاوکردەوە،سەرمان لە هێزەکانی سوپای پاسداران شێواند و ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بوو، نمایشێکی هەناسەبڕ و لێهاتوو بوو و گەیشتینە شوێنی سەرەکی و هەموو هەڕەشەکانمان لەناوبرد و لە خاکی ئێران دەرچووین و هیچ زیانێکی گیانیمان نەبوو بە هیچ جۆرێک. فڕۆکەوانەکەمان نزیکەی 48 کاتژمێر لەوێ بوو و توانی خۆی لە بەدەستەوەدان بەدوور بگرێت."

دۆناڵد ترامپ وتی "دوو فڕۆکەی تاڕادەیەک کۆنمان هەبوو کە لە ناوچەیەکی تەڕ و شیدار گیری کردبوو، پێمان وابوو ڕەنگە گەڕانەوەمان قورس بێت و پلانی یەدەگمان هەبوو، فڕۆکەیەکی سووکترمان نارد و ئەو فڕۆکە کۆنەکانمان لەناوبرد کە لەدوای خۆیان بەجێمابوون."

This item is part of
XS
SM
MD
LG