Accessibility links

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی: لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی فڕۆکەواندا هێزەکانی ئێرانمان شەرمەزار کرد

جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری سی ئای ئەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە جەنگییەکانی ئێف 15 لە ئێران ڕایگەیاند، جگە لە تواناکانی سوپای ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنی فریودانی سی ئای ئەی بۆ سەرلێشێواندنی هێزەکانی ئێران شایانە باسە کە وایکرد هێزەکانی ئێران دواجار بە شکستپێهێنانیان بەرامبەر بە ئەمەریکا شەرمەزار ببن.

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرک ترامپ ڕۆژی دووشەممە وتی "ئۆپەراسیۆنێکی وەک ئەم سەرکەوتنە، پەیوەستە بە هەواڵگری بێ کەموکوڕ و ئێمە نەدەکرا لەم ئۆپەراسیۆنەدا شکست بهێنین، توانای ناوازەمان هەیە کە تەنها سەرۆک دەتوانێت بەکاریبهێنێت."

وتیشی "ئێمە هەم هێزی مرۆیی و هەم تەکنەلۆژیای پێشکەوتوومان بەکارهێنا بۆ فریودانی دوژمن و بۆ دۆزینەوەی ئەم فڕۆکەوانە بە خێرایی. سی ئای ئەی هەڵمەتێکی فریودانی دەستپێکرد بۆ سەرلێشێواندنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی."

ئاماژەی بەوەشکرد "تیمی فڕۆکەوانەکە لە چاوی دوژمن شاردرابوونەوە، بەڵام لە چاوی ئێمە نەبوو، دوای ئەوەی فڕۆکەوانەکەمان بە سەرکەوتوویی دەرهێنا، ئەوە شەرمەزارییەک بوو بۆ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی."

ڕاتکلیف وتی "هێزە چەکدارەکانمان و وەزارەتی جەنگ شایەنی ستایشن لەم ئۆپەراسیۆنەدا. بەڵام هەموو ئەمانە بێهودە دەبوون ئەگەر سەرۆکێک نەبێت سەربازەکان ئاراستە بکات."

This item is part of
XS
SM
MD
LG