Accessibility links

ترامپ بۆ سەرکردەکانی گرووپی حەوت: کۆماری ئیسلامی لە لێواری خۆڕادەستکردندایە

ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس لەسەر زاری چەند بەرپرسێک بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینیه لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهان ڕایگەیاندووە کە "کۆماری ئیسلامی لە لێواری خۆ ڕادەستکردندایە".

ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە، دەشڵێت، دۆناڵد ترامپ، لە لوتکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوودا، ستایشی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمەریکای لە بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی کرد، کە بە "توڕەیی ئەفسانەیی" ناسراوە و ڕایگەیاندووە، "ئەو وەرەمە شێرپەنجەییەم لەناوبرد کە هەڕەشەی لە هەموومان کردبوو".

سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا ڕایشیگەیاندووە "کەس نازانێت کێ سەرکردەیە لە کۆماری ئیسلامیدا، بۆیە کەس نییە خۆڕادەستکردن ڕابگەیەنێت.”

XS
SM
MD
LG