بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاکسیۆس، هەندێک سەرچاوەی نزیک لە سەرۆک ترامپ گوتویانە، سەرۆکی ئەمەریکا پێی باشە کە جەنگ بۆ ماوەی نزیکەی 3 تا 4 هەفتەی تر بەردەوام بێت پێش ئەوەی بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە ئێران بدات.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە لەگەڵ ئاکسیۆس قسەیان کردووە، پلانی ئەو قۆناغە بریتییە لە هێرشێکی بەردەوام دژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە ترامپ ئەم هێزەی بەگێشتاپۆ ناودێرکردووە. گێشتاپۆ هێزی پۆلیسی نهێنی نازیەکان بوو کە بەرپرسایەتی سەرکوتکردن و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگای ئەڵمانی ئەو سەردەمەیان لە ئەستۆ بوو.
ئامانجی ئەم هێرشە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەوەیە هێزی سوپای پاسداران بە شێوەیەک لاواز بکرێت کە هەلی ڕاپەڕینێکی ناوخۆیی لە ئێران دروست بێت. سەرچاوەکە لە درێژەدا وتوویەتی کە لە ئێستادا ئەوان هێشتا بە تەواوی لاواز نەبوون، بەڵام گومان دەکرێت لە ماوەی 3 تا 4 هەفتەی داهاتوودا ئەو بارودۆخە بگۆڕدرێت.
هەروەها سەرچاوەکە پێشبینی کردووە کە هەوڵ دەدرێت هێزە ناوخۆییەکان لە ئێران چالاک بکرێن، وەک ئەوەی شارێک بکەوێت یان یەکەیەکی سەربازی لە حکومەت بگۆڕێت. بەپێی ئەو قسەیە، گومان دەکرێت دانیشتوانی ئێران دووبارە هەستی "وزەی نوێ" بکەن بۆ هەوڵدان بۆ ڕوخاندنی ڕژێم.