لەشکری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە ئەبووزەر محەمەدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی مووشەکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیان لە ناو حزبوڵا کردووەتە ئامانج.
ئەم یەکە مووشەکیە کە سەر بە سوپای پاسدارانە لە ناو حزبوڵادا چالاکە. لەشکری ئیسرائیلی لە هەژماری تویتەری خۆی رایگەیاندووە کە محەممەدی لە ناو شاری بەیرووت کراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، محەمەدی یەکێک بوو لە کەسایەتییە سەرەکییەکان کە هاوکاری و پەیوەندی نێوان رژێمی ئێران و حزبوڵڵای ڕێکدەخست. ئەو بە شێوەیەکی نزیک چاودێری و بەڕێوەبردنی کارە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای دەکرد و بەشێکی گرنگ بوو لە هەوڵەکان بۆ دووبارە بەهێزکردنی بەرنامەی مووشەکی گروپەکە.
هەروەها، هەواڵەکان دەڵێن ئەو ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی توانای مووشەکی حزبوڵڵا دوای ئۆپەراسیۆنی رمبەکانی باکوور، کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژێرخانە سەربازییەکانی گروپەکە هەبوو.
یەکەی مووشەکی حزبوڵڵا بەشێکی سەرەکی توانای سەربازی حزبوڵڵایە. ئەم یەکەیە بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی مووشەکەکان، پاراستن و هەڵگرتنی مووشەکەکان و پلانکردنی هێرشە مووشەکییەکان.
ئەمە دوای ئەوە هات کە دوێنێ چوارشەممە ،یازدەی سێ، ئیسرائیل رایگەیاند کە ژێرخانەکانی حزبولای لە ناوچەی دەهنیەی بەیرووت، لە وەڵامی هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا بۆ سەر ئەو ووڵاتە کردووەتە ئامانج.