Accessibility links

وەزارەتی بەرگریی قەتەر: هێزە چەکدارەکانمان هێرشێکی مووشەکیان لەسەر وڵات ڕاگرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی سێ، وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی قەتەر ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە بەرپرچی هێرشێکی مووشەکی بدەنەوە کە ئامانج لێی وڵاتی قەتەر بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی مووشەکەکەیان ڕاگرت و نەیانهێشت هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی هاووڵاتیان دروست ببێت.

وەزارەتەکە هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکان لە دۆخی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی خاک و ئاسمانی وڵات.

دوای دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی ئەفسانەیی"، کۆماری ئیسلامی چەندین جار ووڵاتانی دراوسێی خۆی کردووەتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG