Accessibility links

سێنتکۆم: مووشەکەکانی ئێران لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا تەنانەت نزیکیش نەبوونەتەوە

لەشکری ئەمەریکا ئیدیعاکانی سوپای پاسداران ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهم لینکن (USS Abraham Lincoln) .

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهیم لینکن "لێی نەدراوە. مووشەکەکانی کە هەڵدراون تەنانەت لێی نزیکیش نەبوونەتەوە."

سێنتکۆم دەشڵێت کەشتییەکە "بەردەوامە لە هەڵدانی فڕۆکە بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتە بێوچانەکەی سێنتکۆم بۆ بەرگریکردن لە گەلی ئەمەریکا بە نەهێشتنی هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران."

ڕاگەیاندنەکەی سێنتکۆم دوای ئەوە دێت کە سوپای پاسداران ڕایگەیاند ئەو کەشتییەی بە چوار مووشەکی بالستیکی پێکاوە.

XS
SM
MD
LG