Accessibility links

ترامپ بۆ کەناڵی ئێن بی سی: هەست دەکەین هەواڵی کوژرانی خامنەیی ڕاستبێت

کەناڵی تەلەفیزۆنی ئێن بی سی دەڵێت لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری کوژرانی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، سەرۆک دۆناڵد ترامپ گوتویەتی " هەست دەکەین ڕاستبێت."

بێژەرەکەی کەناڵەکە، کرستین وێڵکەر گوتی " لە سەرۆک ترامپم پرسی ئایە پشڕاستی کردووەتەوە کە خامنەیی بە ڕاستی کوژرابێت. (سەرۆک) لە وەڵامدا پێی گوتم، لەگەڵ زۆر کەسدا قسەم کردووە. هەست دەکەین ڕاست بێت. ژمارەیەکی زۆر لە ڕێبەرانی تریشیان کوژراون."

پێشتریش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ، ڕایگەیاند، "ئاماژە زۆر" هەیە کە ڕەنگە عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە هێرشێکی ئاسمانی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئێران کوژرابێت.

دەنگی ئەمەریکا تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەیتوانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو ڕاپۆرتە پشتڕاست بکاتەوە یان ڕەت بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG