دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا سەرپەرشتی هێرشەکان بۆ سەر شوێنەکانی ڕژێمی ئێران دەکات.
سەرۆک ترامپ و تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا پێکەوە لە مارالاگۆ کە شوێنی حەوانەوەی سەرۆک ترامپە لە فلۆریدا، بڕیاری هێرشەکانیان دا.
جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ستوونە هاوبەشەکانی لەشکری ئەمەریکا، ئەویش لەوێ ئامادەبوو و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەرۆک ترامپ و کاربەدەستەکانی دیکە باسدەکرد. خانم سوزی وایڵز سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی ئەویش لەوێ ئامادەبوو.
هاوکات جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە ئۆفیسەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیران و کاربەدەستان لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ سەرۆک ترامپ. هەریەک لە کرێس ڕایت، وەزیری وزە و سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا و تولسی گاببارد، سەرۆکی دەزگای زانیاری نیشتمانی DNI لەگەڵ جێگری سەرۆک بوون.
هەروەها سەرۆک ترامپ بە ڕێگەی تەلەفۆنیشەوە پەیوەندی بە بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و تاووتوێی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە.