هاووڵاتیانی تورکیا کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەکەن.
دەنگدان لە دەرەوەی وڵات تا 9ی مانگی پێنج بەردەوام دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ناسراو بە ی.س.ک. لە 156 نوێنەرایەتی لە 73 وڵاتدا سندوتی دەنگدانی داناوە.
هەروەها دەنگدان لە گومرگەکانیش ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تا 14ی پێنج بەردەوام دەبێت.
ی.س.ک دەڵێت ئەڵمانیا زۆرترین ژمارەی دەنگدەرانی هەیە و یەک ملیۆن و 501 هەزار و 152 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەوێ.
پاش ئەوێش فەرەنسا دووهەمە کە 397 هەزار و 86 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە هۆڵەنداش 286 هەزار 753 دەنگدەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەن.
ئەمەریکاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری لێیە. 134هەزار و 245 دەنگدەری تورکیا کە لە ئەمەریکا دەژین لە نێوان 29ی مانگی چوار تا 7ی پێنج دەتوانن لە سندوقەکانی دەنگدان کە بڕیارە لە 9 شوێنی جیاواز لە 8 ویلایەتی جیاوازدا دابنرێن دەنگی خۆیان بدەن.
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند، بە گشتی 64 ملیۆن و 113 هەزار و 941 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ڕۆژی 14ی مانگی پێنجدا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 3ملیۆن و 416 هەزار و 98 هاووڵاتی تورکیایی دانیشتووی دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە.