Accessibility links

سەرۆک و سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بەردەوامن لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن


سەرۆک و سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی 14ی مانگی پێنج بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە کاندیدی سەرۆکایەتییە لە لیستی هاوپەیمانی گەل، ڕۆژی چوارشەممە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی لە کرکالە و سەواس بەڕێوە دەبات.

ئەردۆغان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) بەشداری مەراسیمی هێڵی ئاسنی ئەنقەرە – سەواس دەکات.

کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و کاندیدی سەرۆکایەتی لە لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە شاری ئەفیۆن و نەڤشەهیر گردبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات.

چاوەڕوان دەکرێت لە گردبوونەوەی ئەفیۆندا، سەرۆکی پارتی دیموکرات، گوڵتەکین ئویسال و سەرۆکی پارتی سەعادەت، تەمەل کارامۆلئۆغڵو لەگەڵ کلیچدارئۆغڵو بن.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە شاری وانە بۆ کۆبوونەوە.

پارتی چەپی سەوز بە پاڵپشتی هەدەپە لە ئەنقەرە، مەلاتی و سێمسور گردبوونەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

سەرۆکی پارتی باش، مێرال ئاکشەنەریش ئەمڕۆ بۆ گردبوونەوەیەک لە قەیسەرییە.

XS
SM
MD
LG