Accessibility links

بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە ئەردۆغان بەرنامەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەڵدەوەشێنێتەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەرنامەی ڕۆژی چوارشەممەی خۆی بەهۆی نەخۆشییەوە هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژی سێشەممە ئەردۆغان لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا ڕەوشی تەندروستی تێکچووبوو.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر ڕاوێژی پزیشکان لە ماڵەوە دەمێنێتەوە و ئاگاداری خۆی دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە کاندیدی سەرۆکایەتییە لە لیستی هاوپەیمانی گەل، ڕۆژی چوارشەممە بڕیار بوو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی لە کرکالە و سەواس بەڕێوە ببات.

ئەردۆغان داوای لە هاووڵاتیانی ئەو شارانە کرد کە لێی ببورن و لە تویتەکەیدا گوتی " سوپاسی هەر ئەندامێکی میللەتی خۆم، هەریەک لە خوشک و براکانم دەکەم، کە نزا و دوعای خۆیان بۆ ئەو ناڕەحەتییە بچووکە کرد کە لە کاتی پەخشەکەدا بەهۆی سەرقاڵی کارەکانمەوە تووشی بووم.
ئەمڕۆ بە ئامۆژگاری پزیشکەکانم لە ماڵەوە پشوو دەدەم. به داخه وه ئه مڕۆ ناتوانین لەگەڵ براکانم له کریکالی، یۆزگات و سیواس کۆببینەوە . "

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی ئەردۆغان، لەبری ئەو، فوئات ئۆکتای جێگرەکەی بەشداری لە گردبوونەوە و مەراسیمەکانی ئەو سێ شارەدا دەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی گەلە لە هەڵبژاردنەکانی 14ی مانگی پێنجدا.

سەرچاوە: تویتەر

XS
SM
MD
LG