Accessibility links

جۆن کربی: سەرۆک بایدن پابەندە بە هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا


جۆن کربی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند سەرۆک بایدن پابەندە بە هێشتنەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا.

کربی لە بەرانمەی "Face the Nation" ی کەناڵی CBS ڕایگەیاند " ئێمە هەمیشە کاردەکەین بۆ بەرگریکردن لە سەربازەکانمان و دامەزراوەکانمان."

کربی ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن "بە تەواوەتی پابەندە بە هێشتنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا" کە لەوێ جێگیرکراون بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر پاشماوەیەکی هێزەکانی داعش.

جەختیشی کردەوە لەوەی ئەوەی ناگۆڕێت ئەرکی دژ بە داعشە لە سوریا و گوتی " ئێمە کەمتر لە هەزار سەربازمان لە سوریا هەیە کە تیشک دەخنە سەر ئەوە تۆڕەیکە لە ئێستادا کەم بووەتەوە، بەڵام هێشتا بەردەوامە و هێشتا گرنگە."

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، گروپێکی سەر بە ئێران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر بنکەیەکی ئەمەریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمەریکایی کوژرا و پێنج ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکایی و بەڵێندەرێکی دیکەش برینداربوون. بایدن هێزەکانی ئەمەریکای ئاڕاستە کرد کە هەمان ڕۆژ بە هێرشی ئاسمانی ورد وەڵام بدەنەوە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمەریکادا لە سوریا 19 کەس کوژراون.

XS
SM
MD
LG