Accessibility links

کاردانەوەی سوریا بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەمەریکا


وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی یەکشەممە هێرشەکانی ئەمەریکای بۆ سەر خاکەکەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە واشنتۆن ڕاستگۆ نەبووە سەبارەت بەو شتانەی کە کراوەتە ئامانج و بەڵێنی دا کۆتایی بە "داگیرکاری ئەمەریکا" بۆ سەر خاکەکەی بهێنێت.

ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا دەستپێکردووە، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بەڵێندەرێکی ئەمەریکایی لە سوریا.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمەریکادا لە سوریا 19 کەس کوژراون.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG