Accessibility links

وەزیری دەرەوەی یۆنان دەگاتە تورکیا


نیکۆس دێندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان دوای بوومەلەرزەکە بە سەردانێک گەیشتە تورکیا. دێندیاس گەیشتە شاری ئەدەنە، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

پاشان هەردوو وەزیز بە هەلیکۆپتەر چوون بۆ شاری عەنتاب کە بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری پێگەیاندووە.

نیکۆس دێندیاس لە توتێکدا وێرای ئاراستەکردنی پرسەو سەرەخۆشتی ئەو ئەو کارەساتەی کە دەیان هەزار کەس تیایدا بوونە قوربانی گویشی " پێویست ناکات چاوەڕوانی کارەساتی سروشتی بکەین بۆ چاککردنی پەیوەندییەکانمان."

هەوەها ئەو دەستخۆشی لە تیمەکانی یۆنان کرد کە بەشداربوون لە هەوڵەکانی بەهاناچوون و دەرهێنانی تەرمەکان لەژێر داروپەرودوی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا.

لە پاش بوومەلەرزەکەی شەشی مانگەوە دێندیاس دووهەم وەزیری دەرەوەیە سەردانی تورکیا بکات پاش سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئازەربایچان.

سەرباری دەیان ساڵی ناکۆکی لە نێوان تورکیا و یۆنان لەسەر بابەتەکانی پەنابەرانەوە بگرە هەتا دەگاتە دەرهێنانی هادرۆکاربۆن، بەڵام مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە لە هاوکاریکردنی یەکتر لە کاتی بومەلەرزەدا.

XS
SM
MD
LG