Accessibility links

وەڵامی کۆمارییەکان بۆ وتارەکەی سەرۆک بایدن لەسەر ڕەوشی وڵات


کۆمارییەکان کە ئێستا ئۆپزسیۆنن لە کۆنگرێسدا، لە وەڵامی وتاری ساڵانەی سەرۆک بایدندا، بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن و دیموکراتەکان بە شکستخواردوو ناودێر دەکەن.

سارا هەکەبی ساندەرس، فەرمانڕەوای ستانی ئەرکەنسا، وتاری کۆمارییەکانی پێشکەش کرد و دەڵێت "هێڵەکانی جیاوازی چییدی لە نێوان ڕاست و چەپدا نیین، بەڵکو بژاردەکە لە نێوان ئاسایی و سەرشێتیدایە؛ دیموکراتەکان دەیانەوێت فەرمانڕەوایەتی ئەمەریکاییەکان بکەن لەڕێی کۆنترۆڵکردنی زیاتری حکومەتەوە." هەروەها داواشی کرد دیموکراتەکان وابەستە بن بەو بیرۆکە هەمیشە زیندووەی ئەمەریکاییەکانەوە کە دەڵێت بوونی حکومەت بۆ فەرمانڕەوایەتی گەل نییە بەڵکو بۆ خزمەتی گەلە.

سارا هەکەبی کە پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی بووە لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتییەکەی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکادا، دەڵێت " ئەم بەڕێوبەرایەتییەی ئێستای ئەمەریکا، هەر بەتەواوەتی لەلایەن چەپە ڕادیکاڵەکانەوە ڕفێندراوە."

فەرمانڕەوای ستانی ئەرکەنسا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گوناهبار دەکات بەوەی کارێکی ئەوتۆی نەکردووە بۆ پاراستنی سنورەکانی ئەمەریکا و هەروەهاش دەڵێت "ڕەتکردنەوەکانی بایدن بۆ بەرەنگاربوونەوەی وڵاتی چین، کارێکی ترسناکن و مایەی قەبوڵکردن نیین."

سەرۆک بایدن لە وتاری ساڵانەیدا ئاماژەی بەوەکرد بە شێوازێک کار لەگەڵ وڵاتی چیندا دەکات کە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و جیهاندا بێت و دەشڵێت "ئەگەر وڵاتی چین، بووە هەڕەشە و مەترسی لەسەر سەروەریی ئەمەریکا ئەوا ئێمەش کاری خۆمان دەکەین بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان."

XS
SM
MD
LG