Accessibility links

هەندێک زانیاری لەسەر وتاری ساڵانەی سەرۆکەکانی ئەمەریکا


سەرۆک بایدن
سەرۆک بایدن

*یەکەم وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا لەلایەن سەرۆک جۆرج واشنتۆنەوە پێشکەش کراوە لە ساڵی 1790دا. ئەو وتارەی سەرۆک واشنتۆن بە کورتترین وتار دادەنرێت و تەنها 833 وشە بووە.

*وتارەکەی ساڵی 1946ی سەرۆک هاری ترومان، درێژترین وتاری ساڵانەی سەرۆک بووە تا ئێستا و 25 هەزار وشە بووە.

*سەرۆک فرانکلین ڕۆزفێلت، 12 وتاری ساڵانەی خۆی پێشکەش کردووە و تا ئێستا هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا هێندەی ئەو وتاری ساڵانەی پێشکەش نەکردووە.

*سەرۆک کاڵڤن کۆڵیج، یەکەم سەرۆک بوو وتارەکەی لە ڕێی ڕادیۆوە پێشکەش بکات لە ساڵی 1923دا.

*سەرۆک هاری تومان، لە ساڵی 1947دا بووە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا وتارەکەی لە تەلەفزیۆنەوە پێشکەش بکات.

XS
SM
MD
LG