Accessibility links

کەسوکاری کەیوان سەمیمی دەڵێن سەمیمی هێشتا لە زینداندایە


بنەماڵەی کەیوان سەمیمی ڕۆژی دووشەممە کاتێک لێدوانیان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دابوو، ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی پێشووتریان ڕەتکردەوە کە گوایە سەمیمی لە زیندان ئازاد کراوە و گوتیان ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەوانە ئێرانییە هێشتا لە زیندان دایە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژنامەی شەرقی ڕیفۆرمخوازەکان ڕایگەیاند سەمیمی تەمەن 73 ساڵ لە زیندان ئازاد کراوە کە لە مانگی 12 ی ساڵی 2020 سزای 3 ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی " پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نیشتمانی." دەستبەجێ ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆژنامەو و ماڵپەڕەکاندا بڵاوبووەوە.

ڕۆژی دووشەممە ئەندامانی خێزانەکەی ڕایانگەیاند سەمیمی هێشتا لە زیندانی سمناندایە کە زیاتر لە 200 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی تارانەوە دوورە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە مانگی دووی ساڵی 2022 مۆڵەتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە هۆی کێشەی تەندروستی پێدرابوو، بەڵام لە مانگی پێنج ڕەوانەی زیندان کرایەوە و ئەو کاتە ئاژانسی دەنگوباسی مهر ڕایگەیاند تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی چالاکی دژ بە " ئاسایشی نیشمانی."

سەمیمی مانگی 12 لە زیندانەوە پەیامێکی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی سەرانسەری ئێران بڵاوکردەوە، ئەو ناڕەزایەتییانەی کە پاش مەرگی ژینا ئەمینی کەچە کوردێکی خەڵکی سەقز، کاتێک لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەستگیرکرابوو، دروست بوون و سەرانسەری ئێرانیان گرتەوە.

کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاندووە سەدان کەس بەهۆی لە نائارامییەکانی سەرانسەری وڵاتەکەدا کوژراون لە ناویاندا ئەندامانی هێزەکانی حکومەتیش و هەزاران کەسیش دەستگیرکراون.

سەمیمی پێش شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی 1979 و دوای شۆڕشیش زیندای کراوە.

هەر لە ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژنامەی شەرق دەستگیرکردنی یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکانی بە ناوی میلاد عەلەوی ڕاگەیاند دوای ئەوەی بانگکرابوو بۆ دادگا.

مانگی ڕابردوو شەرق لیستی نزیکەی 40 ڕۆژنامەنووس و وێنەگری بڵاوکردەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دەستگیرکراون.

سەرچاوە: AFP

XS
SM
MD
LG