Accessibility links

بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانەوە، یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر 29 کەسی ئێرانی و سێ ڕێکخراودا دەسەپێنێت


جۆسف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا
جۆسف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا

ڕۆژی دووشەممە یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی سەپاند بەسەر ئێراندا، 29 کەس و سێ ڕێکخراوی کردە ئامانج. ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەوەی کە یەکێتییەکە دەڵێت بەکارهێنانی هێزێکی ئێجگار زۆر دژی خۆپیشاندەران.

بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ وتی "لە پاڵ گەلی ئۆکرانیادا دەوەستین و پشتیوانی لە مافەکەیان دەکەین بۆ خۆپیشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دەربڕینی داواکاریی و بۆچوونەکانیان بە شێوەیەکی ئازادانە."

خۆپیشاندانەکانی ئێران کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینیەوە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا سەریانهەڵدا، یەکێکە لە بوێرترین ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە دوای شۆڕشەکەی ساڵی 1979 ەوە. بەپێی دەزگای هەواڵی HRANA تاوەکو ئێستا 341 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 15,800 کەسی دیکە دەستبەسەر کراون.

بەپێی بەیاننامەیەکی یەکێتی ئەوروپا، لە نێو ئەو کەسانەدا کە سزای قەدەغەکردنی گەشت و سڕکردنی سەرمایەکانیان بەسەردا سەپێندراوە چوار ئەندامی ئەو تیمەی تێدایە کە ئەمینییان دەستگیرکرد، بەرپرسانی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران و وەزیری ناوخۆی ئێران ئەحمەد ڤەهیدیشیان تێدایە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک وتی " مەبەست لە سزاکان ناردنی پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان وایە دەتوانن بەبێ هیچ دەرەنجامێک خەڵکەکەی خۆیان سەرکوت بکەن و بیانترسێنن و بیانکوژن."

گوتیشی " ناتوانن. جیهان و ئەوروپا سەیر دەکەن."

لە مانگی 10 دا یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکەمین جار وەکو وەڵامێک بۆ سەرکوتکارییەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران سزای بەسەر 15 کەس و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند کە دەستیان هەبووە لە مەرگی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG