Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا نیگەرانە سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەکردنی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەراندا


ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ و دادگاییکردنی ساختە و سەپاندنی سزای مەرگ بەسەر خۆپیشاندەراندا لە ئێران، وتیشی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەبێت بەبێ سزا تێپەڕ نەبن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانماندا لە سەرانسەری جیهان پێکەوە بەردەوام دەبین لە لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسن لەو پێشێلکارییانە، ئەوەش لە ڕێی سزا و ئامڕازەکانی دیکەوە." هەروەها پێشوازی لە سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا کرد دژی دەسەڵاتدارانی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG