هەژماری تویتەری " 1500tasvir_en" کە تیشک دەخاتە سەر ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران، ڕادەگەیەنیت حەمید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری، ئەو زۆرانبازە ئێرانییەی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدرا، لەبەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی شیراز ناسراو بە "پلاک 100" دەستگیرکراوە.
سەرچاوەکە دەڵێت "بنەماڵەی ئەفکاری بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئیلهام ئەفکاری کە لەم ناوەندەدا دەستگیرکراوە، چوونەتە بەردەم ئەو نێوەندە هەروەها حەمید ئەفکاریش دەستگیرکراوە".
هاوکات بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناو ئێرانەوە هەواڵی دەستگیرکردنی حەمید ئەفکارییان داوە بە نێوەندە جۆراوجۆرەکان.
ئیلهام ئەفکاری خوشکی نەوید ئەفکاری هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شیراز دەستگیرکرا. سەعید ئەفکاری، برایەکی دیکەی نەوید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، لەکاتی پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی ئیلهامی خوشکی، نووسیویەتی لەگەڵ هاوسەرەکەی و لیانا، کچە ٣ ساڵانەکەی دەستگیرکراوە.
بە پێی سەرچاوەکان هاوسەر و کچەکەی ئیلهام ئەفکاری ئازاد کراون، بەڵام خۆی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شیراز کە بە پلاک 100 ناسراوە، گواستراوەتەوە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی سەر بە دەوڵەت لە ئێران دەڵێن ئیلهام ئەفکاری بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ میدیای فارسی زمانی دەرەوەی وڵات، و بانگهێشتکردنی گەنجان بۆ ئاژاوەگێڕی و دروستکردنی تیرۆر لە نێو خەڵکدا" دەستگیرکراوە.
بەهییە نامجوو چەند بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆخی کچەکەی چەند جارێک لەبەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی شیراز دەرکەوتووە.
گرتەیەکی ڤیدۆیی کە ناو ئێرانەوە بۆ تۆڕە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان نێردراوە و هەمان هەژماری تویتەری 1500tasvir_en جارێکی تر بڵاوی کردووەتەوە تیایدا نیشان دەدات بەهییە نامجووی دایکی ئەفکارییەکانی بڵاوکردووەتەوە کە هەوڵ دەدات هواڵێکی لەسەر کچەکەی دەستکەوێت. ئەو لە بەردەم پلاک 100 دەرگا دەدات و ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر بە دەستگیرکردنی کچەکەی و دەڵێت " کوڕێکتان کوشتم کوڕێکم هێشتا دەستبەسەرە! ئایە ئیتر ئەمە بەس نییە بۆتان."
نەوید ئەفکاری زۆرانبازێکی تەمەن 27 ساڵان بوو کە لە مانگی 9ی 2020دا لە سێدارە دراوە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی کوشتنی پاسەوانێکی ئاسایش بە چەقۆ لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی لە ساڵی 2018دا دەستگیرکرابوو. دوو برای ئەفکاری هێشتا لە زینداندان. نەوید و براکانیشی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان بووبوونەوە و پارێزەرەکانیان ڕایانگەیان لە ژێر ئەشکەنجەدا بە زۆر دانیان بە تاواندا هێناوە.