Accessibility links

ئێرانییەکان مان دەگرن لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان پێ دەنێنە هەفتەی شەشەمەوە


چالاکوانان ڕایانگەیاند، دوکانداران و کرێکارانی کارگەکان ڕۆژی شەممە لە ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد، لە کاتێکدا خۆپیشاندانی سەرتاسەری کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی سەریهەڵدا، پێی نایە هەفتەی شەشەمەوە.

مردنی ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، دوای دەستبەسەرکردنی بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای توندی حیجاب لە ئێران، گەورەترین ناڕەزایەتی بە دوای خۆیدا هێنا کە ساڵانێکە لە کۆماری ئیسلامیدا نەبینراوە.

ژنانی گەنج پێشەنگی ناڕەزاییەکانن و حیجابەکانیان لابردووە و دروشمی دژە حکومەت دەڵێنەوە. هەروەها لەسەر شەقامەکان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە، سەرەڕای سەرکوتکردنێک کە گرووپە مافخوازەکان دەڵێن لانیکەم 122 کەس کوژراون.

چالاکوانان بانگەوازێکیان بۆ خۆپیشاندانی نوێ بڵاوکردەوە، بەڵام بەهۆی قەدەغەکردنی ئینتەرنێتەوە دەستبەجێ ڕێژەی بەشداریکردنیان ئەستەمە دیاری بکرێت.

کەناڵی سۆشیال میدیای 1500تاسڤیر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند "لە یەک دوو شاردا مانگرتن هەبووە، لەنێویاندا سنە، بوکان و سەقز" بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستەمە بەڵگەی ئەو مانگرتنانە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ببینرێت، چونکە "هێڵی ئینتەرنێت زۆر خاوە."


XS
SM
MD
LG