وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە میانی کۆبوونەوەیەکی لە ڕێگەی ئۆنلاین لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوتا ژنەکانی لە سەرانسەری جیهان، گوتی "ژنانی ئازای ئێران شایەنی پشتیوانی ئێمەن."
مێلانی جۆلی گوتی “ژنانی ئێران بە ئاشکرا دەڵێن. چیتر بەرگەی بیروبۆچوونەکانی ڕژێم بۆ ژنان لە کۆمەڵگادا ناگرن.”
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ناڕەزایەتییانە کرا کە ماوەی مانگێکە لە دوای مردنی ژینا ئەمینی لە ئێران لە کاتی دەستبەسەرکردن لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تاران دەستی پێکرد.
جۆلی گوتی گردبوونەوەکە پیشاندانی هاوسۆزی جیهانییە بۆ ژنانی ئێران و بە ڕژێمی ئێران دەڵێت کە جیهان چاودێریان دەکات."
ناوبراو گوتیشی: ئەوە لە ئەستۆی ئەمەدایە که یارمهتی بەرزکردنەوەی دهنگی ژنان له ئێراندا بدهین.
ئێران ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانیان بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕیوە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی تۆمەتباری کردوون.