Accessibility links

شیکەرەوان: ئێران لەنێو نائارامییە ناوخۆییەکاندا لە دەرەوە هێزی سەربازی خۆی نیشان دەدات


لەگەڵ چڕبوونەوەی ناڕەزاییەکان لە ناوخۆی وڵات، حکومەتی ئێران لە دەرەوەی وڵات هێزی سەربازی خۆی نیشان دەدات" تاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا دابین کردووە کە خەڵکی مەدەنی ئۆکرانیایان کوشتووە و لە ناوچەیەکی سنووری ئازەربایجان ڕاهێنانیان ئەنجامداوە و پێگە و بنکەکانی هێزە کوردییەکانیان لە عێراق بۆردومان کردووە.

ئێران دابینکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ڕووسیای ڕەتکردۆتەوەو ڕووسیاش بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانەی لە ئۆکرانیا ڕەتکردۆتەوە.

ئەو هەنگاوانە نیشان دەدەن کە سەرکردەکانی ئێران هەوڵدەدەن پشتیوانی توند لەناو ئەو وڵاتەدا کۆبکەنەوە لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی کچە کوردێکی تەمەن 22 ساڵ کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئەخلاقی ئەو وڵاتەدا گیانی لەدەستدا.

هه‌روه‌ها وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا كه‌ حكومه‌تی ئێران تا ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ناوخۆدا هێز به‌كاربهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە زیاتر بەرزکردنەوەی مەترسی ناسەقامگیری بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. ئێستا تاران ئەوەندە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزی هەیە کە ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بۆمبێکی ئەتۆمی دروست بکات و بەردەوامیشە لە پیتاندنی زیاتر، لە کاتێکدا دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنە چەقبەستووەکەی ناوکی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان داڕووخاون.

گرتە ڤیدیۆکانی ئۆنلاین لە ئێرانەوە دەریدەخەن کەسانێک لە سەرجەم چین و توێژەکان، لە تەمەنەکانی خوار هەژدە ساڵەوە تا بەساڵاچووان، بەشداری ئەو ناڕەزایەتیانە دەکەن کە چالاکوانان دەڵێن لە دوای مردنی ئەمینیەوە زیاتر لە 100 شاری گرتۆتەوە. ژنان لە خۆپیشاندانەکان و لە دژی ڕەوتی ژیانی ڕۆژانەی تاران حیجابەکانیان لابردووە.

تەنانەت هەڕەشەی دەستگیرکردن و لێدان و توندوتیژی کوشندە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تووڕەیی خۆپیشاندەرانی نەوەستاندووە، لەکاتێکدا ئێران ڕووبەڕووی خراپتربوونی باری ئابووری دەبێتەوە. گروپە چالاكوانەكان دەڵێن تا ئێستا هەزاران كەس دەستبەسەر كراون و زیاتر لە 200 كەسیش كوژراون.

XS
SM
MD
LG