Accessibility links

سەرۆک بایدن داوا لە ئێران دەکات کۆتایی بە توندوتیژی دژ بە هاووڵاتیانی بهێنێت


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە سەرکردەکانی ئێران کرد کۆتایی بە توندوتیژیی دژ بە هاووڵاتیانی خۆیان بهێنن.

لە میانەی وتارێکدا لە کۆلێژی کۆمەڵگەی ئیرڤین ڤالی لە کالیفۆرنیا، سەرۆک بایدن گوتی" پێویستە ژنان بتوانن ئەو جلوبەرگانە بپۆشن کە دەیانەوێ لەبەر خودا بیپۆشن. "پێویستە ئێران کۆتایی بە توندوتیژی دژ بە هاوڵاتیانی خۆی بێنێت کە تەنها داوای بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن."


ناڕەزایەتییەکانی ئێران دوای مەرگی ژینا ئەمینی کچێکی کورد دەستیان پێکرد کە لەچکەکەی سەری بەشێوەیەک نەپۆشی بوو تا تەواوی قژی بشارێتەوە. ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نەبوو لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت (گەشتی ئیرشاد)ی ئێران و دەستگیریانکرد و لە ژێر دەستی پۆلیسدا گیانی لەدەستدا.

سەرۆک بایدن پێشتریش هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان پاڵپشتی زارەکی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕیووە و سزای خستۆتە سەر بەشێک لە دامەزراوە و کەسایەتیەکانی ئێران کە تۆمەتبارن بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG