Accessibility links

لەگەڵ تووڕەیی خۆپیشاندەران، ئێران سەرکوتکارییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان چڕتر دەکاتەوە


هێزەکانی ئاسایشی ئێران سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانیان لە ناوچە کوردنشینەکان چڕترکردەوە و هێزی زیاتریان لەو ناوچانە بڵاوکردۆتەوە، لە کاتێكدا دەسەڵاتداران بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان بە دامرکاندنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی وڵاتەکە کردووە، کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە سەریهەڵداوە.

نزیکەی چوار هەفتە دوای دەستبەسەرکردنی ئەمینی کچە کوردێکی تەمەن 22ساڵان لە تاران بەهۆی "جل و بەرگی نەشیاو" ناڕەزایەتییەکان هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەیان پێوە دیار نییە، لەگەڵ بەڕهەڵستییەکی بوێرانەدا بەرامبەر بە دەسەڵاتدارەکانی ئێران.

ئەو نائارامییە بۆتە مایەی دەڕبرینی بێزارییەکانی خەڵک لەسەر ئازادی و مافەکان لە ئێران و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیش بەشدارییان لە ناڕەزاییەتیەکاندا کردووە، بەپێی زانیارییەکان، مردنی چەند کچێکی هەرزەکار کە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا تۆمار کراون بووەتە هۆی گردبوونەوەی زیاتری ناڕەزایەتییەکان.

گرتە ڤیدیۆکانی سۆشیال میدیا دەریدەخەن هێزەکانی بەسیج لە ناوچە کوردنشینەکان ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە و لە خۆپیشاندەران دەدەن.

دوو سه‌رچاوه‌ له‌ شاری سنه‌ی کوردستانی ئێران به ئاژانسی هەواڵی‌ ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌ندامانی به‌سیج و پۆلیس هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران.

شایەتحاڵێک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، سەدان پۆلیس و هێزەکانی بەسیج لە پارێزگاکانی دیکەوە گواستراونەتەوە بۆ هەرێمە کوردییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوە و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG