Accessibility links

خۆپیشاندەران لە زۆربەی شارەکانی ئەمەریکا بۆ پشتیوانی لە مافی لەباربردنی منداڵ ڕژانە سەر شەقامەکان


خۆپیشاندەران لە شارەکانی سەرتاسەری ئەمەریکا گردبووەنەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافێکی دەستووری لەباربردنی منداڵ کە نزیکەی 50 ساڵە لە ئارادایە.

بڕیارەکەی دادگا کۆتا بڕیار بۆ ویلایەتەکان جێدەهێڵێت کە بڕیار بدەن ئایا ڕێگە بە لەباربردنی منداڵ بدەن یان نا، ئەم بڕیارە بڕیارەکەی ساڵی 1973 ی Roe v. Wadeی هەڵوەشاندەوە کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دووگیانیدا مافی لەباربردنی بۆ ژنان زامنکردبوو.

لە نیویۆرک، ئەتڵەنتا، دیترۆیت و لۆس ئەنجلۆس و شارەکانی دیکە خۆپیشاندەران بۆ ناڕەزایی لە دژی ئەم بڕیارە گردبوونەتەوە.

لە شاری سیدار ڕاپیدز لە ویلایەتی ئایاوا، ڕۆژی هەینی لە میانی خۆپیشاندانەکەدا بارهەڵگرێک کەسێکی کردووە بە ژێرەوە، پۆلیس ڕایگەیاندووە کە بریندار بووە و برینەکانی سوکن.

سەدان خۆپیشاندەر لە شاری نیویۆرک دروشمیان لە دژی بڕیارەکەی دادگا دەوتەوە، لەوانە "نەخێر نەخێر" و "دەنگ هەڵبڕن بۆ مافی لەباربردنی منداڵ" و چەندین دروشمی دیکە.

لە واشنتۆن، هەردوو لایەنگر و نەیارانی مافی لەباربردنی منداڵ دەستیان بە گردبوونەوە کرد لە دەرەوەی بینای دادگای باڵا، دوای ئەوەی دادگاکە ڕۆژی هەینی بڕیارەکەی ڕاگەیاند.

پێشبینی دەکرێت بە درێژایی کۆتایی هەفتە ڕێژەی خۆپیشاندەران لە زیادبووندا بێت.

گروپێک لە یاسادانەرانی دیموکراتەکان لە دەرەوەی بینای کۆنگرێسی ئەمەریکا قسەیان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی مافی لەباربردن دەکرد، نوێنەری پێشکەوتوخوازی ئەمەریکا ئەسکەندەریا ئۆکاسیۆ-کۆرتێز دروشمی "بەرەو شەقامەکان"ی دەوتەوە.

نەیارانی مافی لەباربردن هاندەری بڕیارەکەی هەینی بوون و سەمایان دەکرد و مۆسیقایان لێدەدا و دروشمی "ماڵئاوا ڕۆی"یان دەوتەوە.

موریێل بۆوزەر سەرۆکی شارەوانی واشنتۆن وتی سەرۆکی پۆلیسی شارەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵی کاردەکات بۆئەوەی "دڵنیابن لەوەی خەڵک مافی ڕەوای خۆپیشاندانی خۆیان هەموار بکەن بە سەلامەتی."

لەلایەکی دیکەوە، بەشی پۆلیسی ناوخۆی واشنتۆن ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکەیان بە تەواوەتی لەئامادەباشیدان.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی هەینی داوای لە ئەمەریکاییەکان کرد کە لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای باڵا ئاشتی و ئارامی بپارێزن.

هەروەها گوتیشی لە کاتێکدا دەزانین زۆرێک لە ئەمەریکاییەکان "بێزار و بێهیوان" و دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە توندوتیژی.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "توندوتیژی هەرگیز قبوڵکراو نییە. هەڕەشە و تۆقاندن تەنها قسە نیە. ئێمە دەبێت دژی توندوتیژی بوەستینەوە بە هەر شێوەیەک بێت، بەبێ گوێدانە ڕوانینی ژیربێژانەی ئێوە.

بەرپرسانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە شیکارییەکی نوێدا کە دەنگی ئەمەریکای دەستیکەوتووە هۆشدارییان داوە کە توندڕەوەکانی توندوتیژی ناو خێزان (DVEs) بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەوڵدەدەن بڕیارەکەی دادگای باڵا بقۆزنەوە "بۆ چڕکردنەوەی توندوتیژی دژی کۆمەڵێک ئامانجی بەرفراوان."

بەپێی شیکارییەکە "پێشبینی دەکەین توندوتیژی بۆ چەند هەفتەیەک دوای دەرکردنی بڕیارەکە ڕووبدات، بەتایبەتی کە ڕەنگە توندڕەوەکانی توندوتیژی دژی خێزان DVEەکان کۆبکرێنەوە بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییەکانی یاساکانی ویلایەت و ڕێوشوێنەکانی دەنگدان سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ کە لە بڕیارەکەوە سەرچاوە دەگرن."

بڕیارەکەی ڕۆژی هەینی کەمتر لە دوو مانگ دوای دزەکردنی ڕەشنووسی پێشوەختەی بۆچوونی دادگا بۆ سایتێکی هەواڵی میدیا دێت کە لە دەرئەنجامدا ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری چالاکوانانی مافی لەباربردنی لێکەوتەوە.

XS
SM
MD
LG