Accessibility links

تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی کابول دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


ڕۆژی هەینی تەقینەوەیەکی بەهێز لە مزگەوتێکی کابول ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی لانی کەم 10 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەسی دیکە، لە کاتێکدا موسڵمانان پیرۆزترین ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان بەڕێدەکەن.

بێسموڵڵا حەبیب، جێگری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، تەقینەوەکە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە مزگەوتی خەلیفەی ساحیب لە ڕۆژئاوای پایتەخت ڕوویداوە.

تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕوویدا کە نوێژخوێنان لە مزگەوتێکی سوننە دوای نوێژی هەینی بۆ زیکرکردن کۆبووبوونەوە. هەندێک لە موسڵمانە توندڕەوەکان زکرکردن بە کوفر سەیردەکەن.

پیاوێک کە لەو کاتەدا لە ناو مزگەوتەکەدا بوو بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی راگەیاند کە تەقینەوە گەورەکە لە کاتی نوێژکردندا روویدا و بووەتە هۆی سوتاندنی دەست و قاچی.

محەمەد سابیر، هاوڵاتیەکی ناوچەکەیە گوتی، کە دوای تەقینەوەکە خەڵکی بینیووە بە ئامبوڵانس گواستراونەتەوە.

ئەو گوتی، "تەقینەوەکە زۆر بەهێز بوو. وامزانی کە پەردەی گوێچکەم تەقی."

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کابول گوتی خەریکی چارەسەرکردنی 20 برینداربوون کە لە تەقینەوەکەوە هێنرابوون. پەرستارێک لە نەخۆشخانەیەکی دیکە، کە ڕەتی کردەوە ناوی بهێنرێت، گوتی چەند بریندارێکیان بۆ هاتووە کە دۆخی تەندروستیان دژوارە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG