Accessibility links

دەیان کەس لە تەقینەوەیەکی ئەفغانستاندا دەکوژرێن


وتەبێژێکی تاڵیبان ڕایگەیاند لەکاتی نوێژی هەینی لە باکوری ئەفغانستان تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە 33 کەس گیانیان لەدەستداوە و 43 کەسی دیکەشی بریندار بوون، ئەمە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە داعش بەرپرسیارێتی دوو هێرش کوشندەی پێشووتری خستە ئەستۆی خۆی.

لەوەتەی چەکدارانی تاڵیبان ساڵی ڕابردوو دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە، دوای ڕووخاندنی ئەو حکومەتەی کە ئەمەریکا پشتیوانی دەکرد، ژمارەی تەقینەوەکان کەمبووبونەتەوە، بەڵام ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی جیهادی و گروپە سوننە مەزهەبەکان بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان دژی ئەو ئامانجانەی کە بە بەبێ باوەڕیان دەبینن.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە هەژماری تویتەرەکەیەوە نوسی،"لە نێو ئەو 33 کەسەدا کە بەهۆی تەقینەوەکەی مزگەوتێکی پارێزگای کۆندوزی باکوری وڵاتەکە گیانیان لەدەستدابوو چەند مناڵێکی تیادایە."

هەروەها دەشڵێت " ئێمە ئەو تاوانە شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین".

ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە ناتوانرێت دەستبەجێ پشتڕاست بکرێنەوە، دیوارەکانی مزگەوتی مەولەوی سکیندەر پیشاندەدەن کە بەهۆی پارچەکانی تەقینەوەکەوە زیانی بەرکەوتووە، شایەنی باسە ئەو مزگەوتە بە مزگەوتی سۆفییەکان ناسراوە لە باکوری شاری کوندوز.

تاقمە جیهادییەکانی وەک داعش ڕقێکی دوژمنکارانەیان لە سۆفیەکان هەڵگرتووە، کە بە زەندیق و پەیداکەری هاوبەش بۆ خودا تومەتباریان دەکەن، کە گەورەترین تاوانە لە ئیسلامدا.

تا ئێستا هیچ گروپێک دوو تەقینەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی لە ئەستۆ نەگرتووە کە خوێندنگایەکی کوڕانی لە گەڕەکێکی شیعەی کابول کردە ئامانج. لە ئەمجامدا، شەش کەس کوژران و زیاتر لە 25 کەس برینداربوون.

XS
SM
MD
LG