Accessibility links

بەهۆی زنجیرەیەک تەقینەوە لە ئەفغانستان شەش کەس دەکوژرێن


پۆلیسی کابول دەڵێت دوای زنجیرەیەک تەقینەوە لەخوێندنگایەکی ئامادەیی لە پایتەختی ئەفغانستان ڕۆژی سێشەممە بەلایکەمەوە شەش کەس کوژران.

گوتەبێژی پۆلیس خالید زادەران ڕایگەیاند، 11 کەسی دیکە برینداربوون کاتێک سێ بۆمبی یەک لە دوای یەک لە قوتابخانەی ئامادەیی عەبدولڕەحیم شەهید و ناوەندێکی مەشقکردن لە قوتابخانەیەکی منداڵان لە گەڕەکی زۆرینە شیعە مەزهەبی هەزارەی ڕۆژئاوای کابول تەقینەوە.

ئەو گەڕەکە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوننەوە لە ئەفغانستان کراوەتە ئامانج و لە ناویشیاندا لقی داعشی کۆسۆڤۆ؛ لە ئاکامدا دەیان هاوڵاتی بەو هۆیەوە کوژراون.

تا ئەم سەروەختە هیچ لایەنێک دەستبەجێ بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی ڕۆژی سێشەممە ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG