مەغریب کە لە ململانێیەکی دەیان ساڵەدایە لەگەڵ بزووتنەوەی سەربەخۆی پۆلیساریۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی بیابانی ڕۆژئاوا، هەرچەند لەوێ خۆبەڕێوەبەرییەکی سنوورداری دابینکراوە، بەڵام مەغریب سوورە لەسەر ئەوەی کە سەروەری پارێزراو بێت.
پلانی خۆبەڕێوەبەردن کە 15 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، مانگی ڕابردوو لەلایەن ئیسپانیای کە داگیرکەری پێشووی ئەو هەرێمە بیابانییە بوو پشتیوانی لێکرا، هاوکات رۆژی پێنجشەممە پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا سەردانی ڕیبات دەکات بۆ کۆتایهێنان بەو ململانێ دیپلۆماسییە.
حکومەتەکەی سانچێز دەیان ساڵە کە بێلایەنی خۆی پاراستووە لەو پرسە بەڵام بێدەنگی خۆی شکاند لەسەر ململانێی بیابانی ڕۆژئاوا، پلانی ساڵی 2007ی بە رژدترین و ڕاستەقینەترین و باوەڕپێکراوترین بنەما دادەنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو ململانێیە.
بەڵام بزوتنەوەی پۆلیساریۆ ئەو پلانەی ڕەتکردەوە و بەردەوام بوو لە داواکردنی ڕیفراندۆم لەسەر مافی تەواوەتی چارەی خۆنووسین.
لە ڕاستیدا مەغریب لە 80٪ ی ناوچەی بیابانی دەوڵەمەند بە فۆسفات کۆنتڕۆڵ دەکات و هاوکات کەنارێکی درێژمەودای زەریای ئەتڵەسی کە سنووری ئاوە دەوڵەمەندەکانی ماسی گرتنە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە.
شانشینەکە ناوچەکە بە "پارێزگاکانی باشوور"ی خۆی دەزانێت، ئەو ناوچەیەی کە پێش داگیرکردنی ئیسپانیا کۆنتڕۆڵی کردبوو.
پولیساریۆ کۆمارێکی دیموکراتی بیابانی عەرەبی بە تەواوەتی سەربەخۆی دەوێت، لە پێناو ئەو ئامانجەدا شەڕێکی درێژخایەنی 15 ساڵەی لە پێناودا کرد؛ کە بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1991 کۆتایی هات.
لە کۆتایی ساڵی 2020دا دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی مەغریب دا ئەو بزووتنەوەیە ئاگربەستەکەی پوچەڵ کردەوە.
ساڵی ڕابردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵەکانی بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتن لەسەر ئەو خاکە دووبارە بەگەڕخستەوە.
بەڵام محەمەد پاشای شەشەم لە وتارێکیدا لە مانگی 11 ی ساڵی ڕابردوودا دووپاتیکردەوە کە سەروەری مەغریب بەسەر ناوچەکەدا مایەی سازان نیە.
ئانتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی مەغریبی کرد ڕایگەیاند واشنتن پێیوایە پلانی شانشینەکە " رژد و باوەڕپێکراو و واقیعییە".
ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو دەستەواژەیەیە کە فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا بەکاریدەهێنن، سەرباری ئەوەی هەمووان داوای سازکردنی ڕێککەوتنێک دەکەن لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
سەرچاوە: فرانس پرێس