Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئۆکرانیا


سەرۆکی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە گوتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەگەری هێرشی کیمیایی لە ئۆکرانیا.

هانس کلۆگ، بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەوروپا، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ڕۆژنامەنووسانی لێڤیڤی ئۆکرانیا نێردراوە، دەڵێت " لەبەر ناڕوونی ئەو دۆخەی ئێستا هیچ دڵنیاییەک نییە کە شەڕەکە خراپتر نەبێت.

ناوبراو، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات گوتی "ڕێکخراوی جیهانی بیر لە هەموو سیناریۆکان دەکاتەوە و بۆ دۆخێکی جیاواز کە دەکرێت خەڵکی ئۆکرانیا ڕووبەڕووی ببنەوە."

لە لایەکی ترەوە سەرۆک وەزیری ڕووسیا میخائیل میشوستین دەڵێت ڕووسیا لە ماوەی سێ دەیەدا بەهۆی سزا بێوێنەکانی ڕۆژئاواوە ڕووبەڕووی دژوارترین دۆخی خۆی دەبێتەوە، بەڵام هەوڵی وڵاتانی بیانی بۆ جیاکردنەوەی ڕووسیا لە ئابووری جیهانی شکست دەهێنێت.

ئاماژەشی بەوە کرد کە بارودۆخەکە هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت بۆ ئەوانی تر، لە کاتێکدا کۆمپانیا بیانیەکان کە ڕووسیا جێدەهێڵن جێگا بۆ ئەوانی تر چۆڵ دەکەن.

وڵاتانی ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی پێشکەوتوانە ئەو گەمارۆ ئابورییانە توند دەکەن کە بەسەر ڕووسیادا سەپاندراون، وەک هەوڵێک بۆ ناچارکردنی ڕووسیا تا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا بهێنێت و پاشەکشە بە هێزەکانی بکات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG