Accessibility links

ئۆکرانیا: هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا سەنگ دەخەنە سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا


ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی ئێستا هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا سەنگیان خستۆتەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، هەوڵ دەدەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکەدا گەمارۆ بدەن.

وتیشی ماریوپۆڵی گەمارۆدراوی باشووری وڵاتەکە هێشتا خۆی ڕاگرتووە و ئاماژەشی بەوەدا باوەڕی وایە هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ گەمارۆدانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵات بێ سوود دەبێت.

وتیشی " بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG