Accessibility links

پۆڵەندا دوو کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بێلاڕووس دەستگیردەکات


ئۆفیسی لێکۆڵینەوەی ناوخۆیی پۆڵەندا وتی پۆڵەندا دوو هاوڵاتی بێلاڕووسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میسنک دەستگیرکردووە، ئەگەر تاوانبار بکرێن ئەوا ڕەنگە ڕووبەڕووی 10 ساڵ زیندانیکردن ببنەوە.

گرژییەکانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا لەسەر قەیرانی کۆچبەران زیادیکرد، پۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا دەڵێن بێلاڕووس ئەو قەیرانەی بە مەبەست دروست کردووە، بێلاڕووسیش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە. یەکێتی ئەوروپا بێلاڕووسی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

ئۆفیسی لێکۆڵەرەوەیەکی ناوخۆیی لە پۆزنانی ڕۆژئاوای پۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا وتی " گومانلێکراوەکان تۆمەتی سیخوڕیکردنیان ئاڕاستەکراوە بۆ دەزگای هەواڵگری بێلاڕووس."

وتیشی " گومانیان لێدەکرێت چاودێری دامەزراوە هەستیارەکانی بەرگری کۆماری پۆڵەندایان کردبێت، لەوانەش چاودێریکردنی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان."

هەردوو گومانلێکراوە ماوەی سێ مانگە دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی 10 ساڵ زیندانی دەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG