Accessibility links

تەرمی ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگی ئۆکرانیا لە نزیک کیێڤی پایتەخت دەدۆزرێتەوە


ئاندری یەرماک یاریدەدەری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند وێنەگر و دەرهێنەری بەڵگەفیلمی ئۆکرانیایی ماکس لێڤن زیاتر لە دوو هەفتە پاش بێسەروشوێن بوونی تەرمەکەی لە نزیک کێڤی پایتەخت دۆزرایەوەتەوە.

گوتی " ئەو لە 13 ی مانگی سێ لە ناوچەیەکی کیێڤ بێسەروشوێن بوو. تەرمەکەی لە 1 ی مانگی چوار لە نزیک گوندی گوتە مازیجەرسکا دۆزراوەتەوە."

ڕۆژنامەوانانی بێسنوور لە تویتێکدا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت لێڤن پێنجهەم ڕۆژنامەوانە لەوەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بکوژرێت.

ئەو ڕێخراوە بنکە لە پاریسەی داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەوانان دەڵێت " بە ئامانجکردنی ڕۆژنامەوانان تاوانی جەنگە." هەروەها دەشڵێت لێڤن " بێچەکبووە و چاکەتی پرێسیشی لەبەر بووە."

لێڤنی تەمەن 40 ساڵان باوکی چوار منداڵە و بۆ بەشێکی زۆر لە میدیای ئۆکرانی و نێودەوڵەتی کاری کردووە لە ناویاندا ئاژانسی ڕۆیتەرز، کەناڵی بی بی سی و ئاناسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێسیش.

XS
SM
MD
LG