Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت ڕەوشەکە لە هەندێک شوێندا سەختە، هاوکات هەندێک لە بەرپرسانیش دەردەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی ڕەوشی باشوور و هەرێمی دۆنباس زۆر سەختن و جەختی لەوە کردەوە ڕووسیا هێزەکانی لەنزیک شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو زیاتر کردووە.

زێلێنسکی ئاماژەشی بەوەدا دوو بەرپرسی باڵای خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتیمانی ئۆکرانیای دەرکردووە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسانە ناپاک بوون.

زێلێنسکی وتی هێزەکانی ئۆکرانیا توانییان هێزەکانی ڕووسیا لە کیێڤ و چێرنیهیڤ دووربخەنەوە، ئەو دوو شارەی کە مۆسکۆ ڕایگەیاند چیتر سەنگی هێرشەکانیان نین و هەوڵدەدەن هەرێمەکانی دۆنباس و لوهانسکی ژێردەسەڵاتی جیاخوازەکان بپارێزن، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتەوە.

وتی " شەڕ دەبێت، هێشتا دەبێت بە ڕێگەیەکی زۆر سەختدا بڕۆین تاوەکو بتوانین ئەوەی دەمانەوێت بەدەستی بهێنین."

وتیشی " ڕەوشی باشووری وڵاتەکە و هەرێمی دۆنباس هێشتا زۆر سەختن."

زێلێنسکی ئەوەشی ئاشکرا کرد دوو بەرپرسی باڵای خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتیمانی دەرکردووە، کە ئەوانیش بەرپرسی گشتی ئاسایشی ناوخۆ و بەرپرسی لقی ئاسایشی نیشتیمانی لە هەرێمی خێرسۆن بوون.

وتی " کاتی ئەوەم نیە مامەڵە لەگەڵ ناپاکەکاندا بکەم، بەڵام ئەوان سزا دەدرێن." وتیشی دوو بەرپرسەکە ناپاکییان لە سوێندەکەی خۆیان کردووە بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا. بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

ئەمەش یەکەمین جارە زێلێنسکی بە ئاشکرا دەرکردنی ئەو کەسانە ڕابگەیەنێت کە دەستیان هەیە لە بەرگری ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG