Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا هەندێک لە هێزەکانی لە هەرێمی کیێڤ دەکشێنێتەوە


فەرمانڕەوایەکی هەرێمی کیێڤ وتی ڕووسیا بەردەوامە لە کشاندنەوەی هەندێک لە هێزەکانی لە باکووری هەرێمی کیێڤ و بەرەو بێلاڕووس دەڕۆن.

ئۆلیکساندەر پاڤیلوکی فەرمانڕەوا وتی " چاودێری جووڵەی کاروانە سەربازییەکەی ڕووسیا دەکەین."

وتی هێزەکانی ڕووسیا گوندی هۆستۆمیلیان جێهێشتووە کە ئەو گوندەش گرنگ بووە بۆیان. بەڵام لە شارۆچکەی بوچادا ماونەتەوە. ڕۆیتەرز نەیتوانیوە ئەم زانیارییە بەشێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG