Accessibility links

ڕووسیا ئۆکرانیا بە هێرشکردنە سەر عەمبارێکی نەوت تۆمەتبار دەکات


وادەردەکەوێت هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە بە باشی بەڕەنگاری هێزەکانی ڕووسیا ببنەوە لە کاتێکدا وا بۆ ماوەی شەش هەفتەیە شەڕ بەردەوامە لە ئۆکرانیا.

بەرپرسانی ئۆکرانی و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە سوپای ئۆکرانیا دەستکەوتی گەورەی لە دەوروبەری کیێڤی پایتەخت بەدەستهێناوە.

ئۆلێکسی ئەریستۆڤیچ ڕاوێژکاری سیاسی ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی "هێزەکانمان هێزەکانی ڕوسیایان بۆ باکوری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵات ڕاودەنێن و دوژمن لە کیێڤ دوور دەخەنەوە".

هەواڵگری سەربازی بەریتانیا پشتگیری لە هەندێک لە بانگەشەکانی ئۆکرانی کردووە.

مارشال میک سمیس جێگری سەربازی بەریتانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامبوون لە دەستپێکردنی هێرشی سەرکەوتووی پێچەوانە بەڵام سنووردار بووە بۆ ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی کیێڤ.

سمیس وتیشی "هێزەکانی ئۆکرانیا گوندەکانی سلۆبۆدان و لۆکاشیفکایان هەتا باشوری چێرنیهێڤیان کۆنتڕۆڵکردونەتەوە و کە بە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی دابینکردن نێوان شارەکە و کیێڤ دەدەنرێت." ئاماژەشی بەوەدا کە ڕووسیا بەردەوامە لە بۆردومانی موشەکی و ئاسمانی کیێڤ و شیرنێهێڤ."

بەرپرسانی ڕوسیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ئۆکرانیا بە هەلیکۆپتەرهێرشی کردۆتە سەر ناوچە سنورییەکان بۆ سەر ئەمبارێکی گەورەی گلدانەوەی نەوت لەشاری بێلگۆرۆدی ڕوسیا کە نزیکەی 35 کیلۆمەتر دوورە لە سنوری ئۆکرانیاوە.

پارێزگاری هەرێمەکەی ڕوسیا ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکەی ئۆکرانیاوە ئاگر کەوتووەتەوەو دوو کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسانی ئۆکرانیش دەستبەجێ تێوەگلانی ئۆکرانیایان لە هێرشەکە پشتڕاست نەکردەوە.

XS
SM
MD
LG